نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/5/2015 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی پێشوازیكرد له (یان كوبیش) به‌رپرسی یۆنامی له‌عیراق و سۆكۆڵ كۆندی به‌رپرسی ئۆفیسی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی راوێژكاریی یۆنامی .
له دیدارێكدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی له (یان كوبیش) وه‌ك به‌رپرسی نوێی یۆنامی له‌عیراق كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و كاره‌یدا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێی سپاردووه له‌خزمه‌تكردنی ئاواره‌و لێقه‌وماوانی گه‌لانی عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی داعشدا ئاواره‌بون.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ رۆڵی یۆنامی به‌رز نرخاند لهبههاناوه چوونی ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستییه مرۆییه‌كان و لای خۆشیه‌وه پشتیوانی و هاوكاری خۆی و گه‌لی كوردستانیشی پێراگه‌یاندن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ركه مرۆڤانه‌یه.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسی یۆنامی له‌عیراق سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كرد‌و وتی: ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌و به ده‌نگه‌وه هاتن و جوامێرییهمان له‌گه‌لی كوردستان ده‌كرد له‌پێشوازی كردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان له‌كوردستان، به‌راستی ئێوه لانكه‌ی داڵده‌دانی ئاواره و لێقه‌وماوان و لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كانی عێراقیشن، ئێوه سه‌لماندتان گه‌لێكی تینوی دیموكراسین و كار بۆ چه‌سپاندنی ده‌كه‌ن له‌عێراقدا.
دواتر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقی كرد له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی داوای له حكومه‌تی عێراقی كرد ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه به گوێره‌ی رێكه‌وتن بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه به‌ته‌واوه‌تی ره‌وانه‌ی بكه‌ن تا حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت پێداویستییه مرۆییه‌كانی ئه‌و ئاوارانه دابین بكات.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات